ئەمڕۆ ٨/١٣ کاتژمێر ١٠:٣٠ رۆژنامەنووس، وەدات حسێن عەلی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دوای دەرچونی لەماڵ بۆ سەرکارەکەی ڕفێندراوەو کاتژمێر ١٢:٣٠ نیوەڕۆ تەرمەکەی لە سەر ڕێگای سەرەکی دهۆک – سێمێل، دۆزراوەتەوە.
وەک لە ڤیدیۆکەدا کە کەناڵی ئێن ئار تی وێنەی گرتووە، دەردەکەوێت ئەو رۆژنامەنووسە ئاسەواری لێدان و ئەشکەنجەدانی پێوەیە..