دایک و باوکی منداڵە فڕێدراوەکەی سلێمانی دۆزرانەوە

پۆلیسی سلێمانی دۆزینەوەی دایک و باوکی ئەو منداڵە تازە لەدایک بووەی راگەیاند کە لە ماوەی رابردوودا بەفڕێدراوی دۆزرایەوە.

نەقیب سائیب سەلام، وتە بێژی یاردەدەری بەڕێوەبەر بۆ كارو باری قەزاكان، لە بەڕێوەبەرەیەتی پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند "دوای ئەوەی لە بەرواری 30ی تەموز 2016 مناڵێكی تازە لەدایكبوو لەبەردەم مزگەوتی خانەقای سلێمانیدا دۆزرایەوە لە ئێستادا دایك و باوكی منداڵەكە ئاشكرابوون".

وتیشی "دایك‌و باوكی ئەو منداڵە، لە شارۆچكەی وارماوا دۆزراوەتەوە و دەستگیر كراوون"، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لە ئێستادا مناڵەكە لە خانەی مناڵانە سەر پەرشتی دەكرێت".

ئێوارەی رۆژی ٢٤ی تەموز هاوڵاتیان لە بەردەم مزگەوتی خانەقا لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.



PM:04:14:14/08/2016