پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریدا

پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریدا کە ئەویش هاوشێوەی پارێزگاری سلێمانی لە کاتی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگاردا لە پۆستی پارێزگار بهێنێت

عەبدوڵا نەوڕۆڵی، پارێزگاری هەڵەبجە بە سپی ڕایگەیاند کە ئامادەیە هەر کاتێک داوای وازهێنانی لێ بکەن بە بێ مەرج واز لە پۆستەکەی بهێنێت بەڵام ئاشکرایکرد کە تا ئێستا بە فەرمی نە لەلایەن یەکیتییەوە نە لەلایەن گۆڕانەوە داوای لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا بەفەرمی نە لەلایەن یەكێتیەوە نە لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە هیچ شتێكی فەرمیم بەدەست نەگەیشتووە بۆ ڕادەستكردنی پۆستەكەم، بەڵام لەهەر كاتێكدا ئەوان داوای وازهێنانم لێ‌ بكەن ئامادەم بەبێ‌ هیچ مەرجێك ڕاستەوخۆ واز لەو پۆستە بهێنم.

هەروەها نەورۆڵی ڕایگەیاند "من بەگوێرەی ڕێككەوتنێكی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستەم پێدراوە هەر دەبێت بە ڕەزامەندی ئەو دوو لایەنە كەسێكی دیكە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە دیاری بكرێت".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ئەگەر ڕێككەوتنەكەی نێوان گۆڕان و یەكێتی بۆ ماوەی دوو ساڵ بێت، ئەوا من هێشتا هەشت مانگم ماوە ئەو پۆستە بەڕێوەبەرم، چونكە پارێزگاری هەشت مانگ لەدوای پارێزگاری سلێمانییەوە دەستبەكار بووم،.

هەروەها هێمای بۆ ئەوەشکرد کە لەگەڵ ئەوەی ئەو ماوەیەک دواتر پۆستەکەی وەرگرتووە بەڵام ئامادەیە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.



PM:08:22:14/08/2016