ماڵی ئۆرڤان وەڵامی چاوان دەدەنەوە

ئلسۆ خالید، خاڵی ئۆرڤان، وەڵامی چاوان هاوسەری سێیەمی عەبدوللەتیف سەلەفی دەداتەوە و دەڵێت "سۆران، نەت وت، من ژن نادەم بە كەسێك واتە (عەبە) لە چوارقوڕنە لەسەر داوێن پیسی دەركراوە؟!"

دەقی وەڵامەكە:

درۆكانی (چاوان) و (سۆران) باوكی پیێویست بە ڕاستكردنەوە دەكەن من تەنها چەند قسەیكیان بەبیردەهێنمەوە. ئەوانەی تر بۆ داهاتوو.
لەم وێنەنانە سەیرێكی سۆران باوكی چاوان بكەن بزانن لە چ بارێكی دەرونی خراپدایە توڕەی هەناسەی لێبڕیوە. ئەم دانیشتنە لەماڵی باوكی ئورڤان لە شەوی 2016/4/23.
بڕیاربوو ئەو شەوە دكتۆر (خالد) برای عبدللەتیف بێت بە حسابی خۆیان بۆ سوڵح. بەڵام سۆران‌و كەسێكی نزیكی خۆیان هاتن نزیكەی دوو سەعات زیاتر قسەمان كرد. تەنها وەك بیرخستنەوەیەك.
سۆران، نەت وت، من ژن نادەم بە كەسێك واتە (عەبە) لە چوارقوڕنە لەسەر داوێن پیسی دەركراوە؟!
نەت وت، چۆن كچم دەدەم بە كەسێك هاوتەمەنی خۆم بێت دوو ژنی هەبێت!
نەت وت، من كابرایەكی شوعی ئەو كابرایەكی سەلەفی كۆنە پەرست؟!
نەت وت، چۆن كچم دەدەم بە كەسێك كچەكەمی لە خشتە بردوەو هەڵی خەڵتاندووە.
نەت وت، چۆن كچم بە كەسێك دەدەم ماڵی كچمی وێران كردوە، ئابڕوو نامووسی بردوین؟!
سۆران حزبی شوعی ئامادەی هەموو هاوكاریكیان بۆ دەربڕیت بۆ هاوكاریەكەت ڕەدكردەوە؟
هەمان شەو نەت وت، گەر چاوان ئەو كارە بكات حاشای لێدەكەم.
سوران، نەت وت بە ئورڤان قونەدەركانت سەد وەك عبدللەتیف دێنێت .. هتد.
كۆی ئەم دانیشتە كە دوو سەعاتی خایاند بە دەنگ‌و تسویر لامانە.
زور شتی تر وتراوە لەلایەن باوكی چاوان‌و پەیوەندی نێوان كچەكەی‌و عەبە پشتڕاست دەكاتەوە لە زاری خۆی. بە باشم نەزانی بڵاوی بكەمەوە هەركات حەشای لەم بابەتە كرد ئەوا بە دەنگ ڕەنگ بڵاوی دەكەمەوە.
وەڵامیشم بۆ چاوان كاتێك 2016/6/1، من‌و ئۆرڤان‌و دایكی ئۆرفان‌و براكەی ئۆرڤان هاتین بۆ ماڵتان بە ئامادەبونی دایكت دوو كەسی نزیكی خۆتان لەسەر بابەتی جیابونەوەتان لەگەڵ ئۆرفان، چاوان خۆ چاكت بیرە كاتێك پێكەوە دوو بەدوو قسەمان كرد ئاموژگاریم كردیت هەموو ژن مێردێك هەڵە دەكەن‌و كێشەیان دەبێت‌و هێشتا كات نەترازاوە دەتوانن سەرلەنوێ دەست پێ بكەنەوە.
نەت وت، خاڵە گیان من‌و ئۆرڤان باشتروایە جیابینەوە، من جنوكەم لەگەڵدایە نایەڵن من‌و ئۆرفان بە ئاسودەیی پێكەوە بژین.
دواتر نەت وت، من ناتوانم ماڵداری بكەم ماڵ بەڕێوەبەرم ..
پاشان وتت، من هێشتا وەختی شووكردنم نەبوو .. بە ئۆرفان هێشتا مناڵم، گەر لە ئۆرڤانیش جیابمەوە تا پێنج ساڵی تریش زەواج ناكەم، تا زانكۆ تەواو ئەكەم ئەو كات بیر لە زەواج دەكەمەوە، چونكە من هیشتا مناڵم كاتی شوكردنم نەبوو هێشتا زوو بوو ئە‌و كات مناڵ‌و كەم عەقڵ بووم.
وتت، هەرگیز كەسێكی باشترم لە ئۆرڤان دەست ناكەوێت بەڕاستی ئەو زۆر بۆم باش بووە، بێ دڵی نەكردوم شایستەی باشترین ئافرتە. با بەبۆنەی منەوە تووشی كێشە نەبێت من جنوكەم لەگەڵدایە ؟!
نامەوێت لەوە زیاتریش بڵێم.
زۆریش دڵنیام، كە ئاسودە نیت من لەوە ئاگادارم سێ جار تۆراویت، لام گرنگ نییە ئەوە ئەو ژیانەیە خۆت هەڵتبژاردووە.
دواتر تۆو دكتۆر بۆ یەك زۆر گونجاون. تۆ لە جادووكەرێك زیاتر هیچ نیت، بڵاوبونەوەی نامە دەنگیەكانی عەبەی هاوڕێت، هەر خۆت بوویت، چەندەها بەڵگەی ترت لایە هێشتا بڵاوت نەكردونەتەوە بە چەند دانەیەكت لێ كۆپی كردون‌و لای چەند كەسێكی متمانە پێكراو دات ناون وەك گرنتیەك بۆ پاراستنی ژیانت، عەبەی هاوڕێشت هەموو ئەمانە دەزانیت، بۆیە لەو زیندانە ئازادت ناكات چاری ناچارە لای خۆی بتهێڵێتەوە.
هۆكاری بڵاوكردنەوەی نامە غرامیەكان تەنها بۆ ئەوە بوو عەبە بتهێنێت نەك لەبەرئەوەی خۆشت ئەویست، بەڵكو چونكە ناوت كەوتبوە ناوان، ئۆرفانت لە دەستدابوو، هیچ دەرەتانێكت نەمابوو.
باشە عەبەی هاوڕێت، هێندە گەمژەیە نازانێت ئەو نامانە بۆ دەنگێكی تۆی تیانیە، ئەو نامانەش لە تۆ زیاتر بۆ كەسی تر نە وتراون.
باشە، پاش هەفتەیەك لەدوای 2016/6/1، كاتێك دایكی ئۆرفان دێت بۆ ماڵتان باوكت لێت دەپرسێت چاوان بە تەمایت زەواج بە عەبە بكەیت، وتبووت (ئە یڕۆ ..... خان چۆن شتی وادەبێت ئەو مامۆستامەو هاوتەمەنی باوكمە هاوكات دوو ژنی هەیە).
لە هەمان بەروار بەدواوە، سوران دەچێتە لای ئۆرڤان، داوای لێبوردن دەكات كە پێشتر لە ئۆرڤان توڕە ببوو كە گوایە بوختان بۆ كچەكەی دەكات لەبارەی بونی پەیوەندی نێوان چاوان‌و عەبە.
وابزانم جارێ بۆ ئێستە ئەمەندە بەسە، گەر چاوان‌و باوكی قسەكانم بەڕاست نازانن با بە دەنگ‌و ڕەنگ بۆیان بڵاوكەمەوە.
هەرچەندە ئەمانە شایستەی ئەوەنین وەڵام بدرێنەوە، بەڵام درۆكانیان ناچارم دەكەن بێمە دەنگ.

لەگەڵ ڕێزم بۆ چاوپێكەوتنەكەی (نەوا)، "كێ بەدۆی خۆی دەڵێت ترشە".



PM:05:19:16/08/2016