له شاری هه‌ولێر پۆلیس دوو گه‌نجیان ده‌ستگیرکردووه که له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته‌وه خۆیان وه‌ک کچ ناساندووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین کارتی مۆبایل و ئینته‌رنێتیان ده‌ستکه‌وتووه.
پۆلیسی هه‌ولێر له دوو ڕۆژی ڕابردوودا توانیویانه ئه‌و دوو گه‌نجه ده‌ستگیربکه‌ن که خەریکی پەیوەندیکردن بوون بەجۆرێکی جیاواز کە دەنگی خۆیان دەگۆڕی بۆ ده‌نگی کچان و بەهۆیەوە گەنجانان پێ فریو دەدا.
پۆلیس توانی ئه‌و دوو گه‌نجه له یه‌کێک له پارکه‌کانی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیربکات و به گوێره‌ی زانیارییه‌کانیش پێشتر ئاگاداربوون له حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه.
به گوێره‌ی یاساش ئه‌و دوو گه‌نجه به گوێره‌ی یاسای خراپ به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.