چاوان سۆران
هاوسەری نوێی عەبدوللـەتیف سەلەفی تا ئێستا لە فەیسبووکەکەی هەر یەکەم وادەی
هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ ئۆرڤان (هاوسەری یەکەمی) داناوە و بە گوێرەی ئەکاوەنتەکەی
بێت تا ئێستا لە ئۆرڤان جیانەبووەتەوە، هەروەها لە مانگی یەکی ئەم ساڵیشەوە هیچ
چالاکییەکی نوێی لە فەیسبووک نەبووە.
چاوان سۆران کە ئێستا بووەتە هاوسەری
عەبدوللـەتیف سەلەفی، لەو کاتەی کە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوسەرە نوێکەیدا کردووە هیچ
پۆستێکی بڵاونەکردووەتەوە لە فەیسبووک، ئەوەی جێگەی سەرنجیشە تا ئێستا گۆڕانکاری
لە هاوسەرگیرییەکەیشیدا نەکردووە و هەر وادەی یەکەم هاوسەرگیری تێدایە لە ساڵی ٢٠١٣دا.
بەگەڕان بەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبوکدا و ئەکاونتەکەی چاوان، ئەوە دەردەکەوێت کە ئەو و ئۆرڤان پێشتر
پەیوەندییەکی ئاساییان هەبووە و چەند جارێک چاوان لە ئەکاونتەکەی خۆی وێنە و
ڤیدیۆی ئۆرڤانی هاوسەری بڵاوکردووەتەوە و تا ئێستاش وێنە و ڤیدیۆکان ماون و
لانەبراون.
لە رۆژی ٢٤\٤\٢٠١٥ چاوان ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە کە لە
کۆمەڵێک وێنەی ئۆرڤان دروستکراوەو لەسەری دەنوسێت "گیان و دڵ و هەموو ژیانی
من".
لەڕۆژی ١٢\٧\٢٠١٤ چاوان وێنەیەکی تری ئۆرڤان لە ئەکاوتنی
فەیسبوکەکەی خۆی بڵاودەکاتەوەو لەسەری دەنوسێت "هەناسەکەم.
پێشتر سپی بڵاویکردبووهوهلهماوەی ڕابردوودا
پەیوەندی نێوان چاوان عەبدوللـەتیف سەلەفی هاوسەری تێکدەچێت و بۆ ماوەیەک چاوان
دەتۆرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار
بە سپی میدیا ڕاگەیاندبوو لە ماوەی ڕابردوودا چاوان تۆراوە و ماڵی عەبدوللـەتیف
سەلەفی جێهێشتووە، بەڵام لە ئێستادا گەڕاوەتەوە لای هاوسەرەکەی.
سەرچاوەکە وتیشی کە
عەبدوللـەتیف ئەحمەد سەرزەنشتی چاوانی کردووە لەسەر ئەوەی کە وتووەیتی "هەموو
ئەو شتانەی بەسەرم هاتن بەهۆی تۆوە بووە".
ئاشکرا بوونی
پەیوەندی عەبدوللـەتیف ئەحمەد لەگەڵ کچە خوێندکارێکی خۆیدا و دواتر هاوسەرگیری
کردنیان، کە بووە هاوسەری سێیەمی عەبدوللـەتیف کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
عەبدوللەتیف ئەحمەد موستەفایە، لە ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە، لە پاش تەواو
کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە
لە شاری بەغدا وەرگیراوە، و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەوتووی بڕیوە. پاشان
لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی
چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک وڵات بەجێ دەھێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە
وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی.
د.عەبدوللەتیف
ئەحمەد ناسراو بە (عەبدوللەتیف سەلەفی) مامۆستای پەیمانگەی زانستی ئیسلامی
لەسلێمانی و خاوەنی كەناڵی ئاسمانی (ئامۆژگاری) كە بانگخوازو وتاربێژێكی سەلەفییە،
وەك بانگخوازو رێبەری سەلەفییەكان لەكوردستان ناسراوە، ناوبراو لەگەڵ ژنە
خوێندكارێكیدا لەپەیمانگاكە بەناوی (چاوان) پەیوەندی سۆزداری لەنێوانیاندا دروست
دەبێت و دواجار دەبێتە هاوسەری، ئەویش دوای جیابوونەوەی چاوان لەهاوسەری یەكەمی
بەناوی (ئۆرڤان).
له دوای
چاوپێکهوتنیدا چاوان هاوسهری نوێی عهبدوللـهیف سهلهفی باس لهوه دهکات ههواڵی
جیابوونهوهیان دووره له ڕاستییهوه و ئەو دەنگۆیانە زۆر دورن لەڕاستییەوە من
و د.عەبدوللەتیف زۆر یەكتریمان خۆشدەوێت، چجای ئەوەی من جیاببمەوە لێی، ئەوە تەنها
درۆیەو بۆمان هەڵدەبەسترێت.
چاوان
سۆران که خوێندکاری عهبدوللـهتیف سهلهفی بوو ئێستا بووه به هاوسهری سێیهمی
دوای هاوسهرگیرییهکهی بۆ یهکهمجار بۆ ڕاگهیاندنهکان دواو سهبارهت به پهیوهندیی
خۆی و هاوسهرکانی دیکهی عهبدوللـهتیف سهلهفی ڕایگهیاند: هیچ كێشەمان نییەو
وەك خوشك واین لەگەڵ یەكترو زۆر یەكمان خۆشدەوێت، زۆر رەحممان هەیە لەسەر یەكتری،
هەرچەندە پێشتر وەكو هەموو ئافرەتێكی تر منیش پێم سەیر بوو دەموت باشە چۆن دوو ژن
دەتوانن لەیەك ماڵدا پێكەوە بژین، بەڵام ئێستا ئەو بۆچونەم نییەو زۆر خۆشم دەوێن و
ئەوانیش بە هەمان شێوە بۆ من وان.
سهبارهت
بهوهی کوردستان جێبهێڵن دهڵێت ": ئێستا پلانمان نییە، بەڵام ئەگەر
لەداهاتوودا بۆمان بگونجێت، بەڵێ سەفەر دەكەین، بەڵام تائێستا ئەو بابەتەمان بەجدی
باس نەكردووە.
چاوان
سۆران لەبەشێكی تری قسەكانیدا نەیشاردەوە ئەو تەنها بۆ سەردان دەچێتە ماڵی باوكی و
سەبارەت بەژیانیشی وتی: ئەوەندە ئاسودەم و دڵخۆشم هەر كەس ئێمەی بینیبێت و سەردانی
من و د.عەبدوللەتیفی كردبێت، دەزانێت چەند یەكتریمان خۆش دەوێت و چۆن رێزی یەكتر
دەگرین"