ئاغجەلەر.. بەهۆی تەقەی چوار كۆپتەر ئاگرێكی گەورە لەناحیەكە كەوتوەتەوە

ئێوارەی ئەمرۆ بەهۆی تەقەی چوار كۆپتەر ئاگرێكی گەورە لە دەشتاییەكانی ناحیەی ئاغجەلەر سەر بە قەزای چەمچەماڵ كەوتووەتەوە كە تا ئێستاش ئاگرەكە بەردەوامە.

لەمبارەیەوە ھێمن بەھجەت بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر رایگەیاند: ئێواری ئەمڕۆ چوار فڕۆکە لە ئاسمانی سنوری ناحیەی ئاغجەلەر سوڕاونەتەوە و بۆردومانی گوندی گەڕاوی سنورەکەیان کردوە ‌و بەهۆیەوە ئاگرێكی گەورە لە ناوچەكە كەوتووەتەوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبوە.

بەوتەی ناوبراو تا ئێستا ئاگرەكە بەردەوامە‌و بەرەو گوندەكانی دەورەبەر كشاوە.

هێمن بەهجەت ئاماژە بەوەشدەكات تا ئێستا ئاشكرا نیە ئەو فرۆكانە سەر بە كوێ بوون‌و هۆكاری گوللەبارانكردنی ئەو ناوچانە چیە.



PM:09:33:28/08/2016