لەنیا عەبدوڵا پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کەلە بەلەمێکدایە و سەوڵ لێ دەدات.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لەنیا عەبدوڵا پێشکەشکاری دیاری کەناڵی NRT2 وێنەیەکی تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە خەریکی سەوڵلێدانە و نوسیویەتی "جەژنتان پیرۆز و هەموو رۆژێکتان شادی و کامەرانی بێت، هیوادارم ئەم جەژنە سەرەتایەک بێت بۆ ئارامی و ئازادی کوردستانی گەورە".
لەنیا عەبدوڵا ساڵی 1992 لە سلێمانی لەدایك بووە و لە چەند كەناڵێكی جیاواز كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی كەناڵی(NRT2).