وێنە...زرێبار هەورامی لەگەڵ پێشمەگەكاندا چی دەكات؟

خانمە ڕاگەیاندنكار زرێبار هەورامی چەند وێنەیەكی نوێی بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات كە لە جەژندا سەردانی پێشمەرگەی كردووە.

زرێبار هەورامی لەڕێی پەیجە تایبەتەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی فەیس بووك و ئینستەگرام چەند وێنەیەكی بڵاودەكاتەوە كە لە ڕۆژی جەژندا سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كردووە و دیاری تایبەتی پێ بەخشیون.

هەورامی لەگەڵ وێنەكەدا نوسیوێتی "لەگەڵ خانەوادەكەم بۆ لای برا پێشمەرگەكان، هەروەها بەخشینی دیارییەكی بچوك بەو قارەمانانە"، لە وێنەكانیشدا خانەوادەركەی دەردەكەون.

دیارییەكانی زرێبار لە جلوبەرگی سەربازی پێشمەرگە پێكهاتووە و لەو كارگەیە دوراوە  كە ئەو خانمە ماوەیەك پێش ئێستا دایمەزراند.

زرێبار هەورانی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ماوەك یەكێك بوو لە بێژەرە دیارەكانی كەناڵی (NRT) بەڵام چەند مانگێك پێش ئێستا دەستی لەكاركێشایەوە و ئێستاش كارگەیەكی تایبەت بە دوورینی جلوبەرگی سەربازی دامەزراندووە.



PM:12:56:14/09/2016