هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌ستیپێكرده‌وه
پاش راگرتنی هەناردەی نەوتی كەركوك لە رۆژی رابردوو، ئەمرۆ هەناردەی نەوتی كەركوك له‌رێگه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه.
فه‌رهاد حه‌مزه سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران له‌كۆمپانیای نه‌وتی باكور رایگه‌یاند: له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی گرفتێكی هونه‌رییه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا راگیرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ توانرا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌ستپێبكاته‌وه.
وتیشی: هۆكاری راگرتنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكییه‌وه بووه.
PM:03:50:16/09/2016