سلێمانی.. چوار هەزار كەس رەوانەی نەخۆشخانە كراون
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە رۆژانی جەژنی قوربان 13 هاوڵاتی به‌ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له‌چوار هه‌زار كه‌سیش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئەمرۆ میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی جه‌ژنی قورباندا (٢٥) كه‌س به‌شێوازی جیا جیا گیانیانله‌ده‌ستداوه، ڕاشیگه‌یاند، به‌راورد به‌جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئاماری ڕووداوی هاتوچۆ له‌جه‌ژنی قوربان زیاتر بووه، به‌جۆرێك (١٣) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه خه‌ڵكی شاری سلێمانین و حه‌وت كه‌س بهنهخۆشیو دوو كه‌س سوتاوییو دوو كه‌سیش خنكاونو یه‌ك حاڵه‌تیش هه‌بووه كه به‌فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا (٢٣٣) منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون له‌دایكبوون كه (١٠٣) منداڵیان كچ‌و (١٣٠) منداڵیشیان كوڕ بوون‌و له‌و ڕێژه‌یه‌ش (٤٠) منداڵیان، منداڵی ئاوارهكانو گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب بوون.
میران محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش كرد، كه چوار هه‌زارو (٢٥٩) كه‌س ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون كه سێ هه‌زار و (٧٨٦) كه‌سیان چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه.
PM:03:52:17/09/2016