ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کشانەوە متمانە لە هۆشیار زێباری دەخاتە دەنگدانەوە

ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ ی پێشنیورەۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ١٤ خاڵ، وەک لە خشتەی کاردا هاتووە، خاڵی ٥ یان تایبەتە بەڕێوشوێنەکانی سەندنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی هۆشیار زێباری.

چەند رۆژیک لەمەوبەر هۆشیار زێباری رایگەیاند" ئەو متمانەی بە هەر بڕیارێک هەیە پەرلەمانی عێراق دەری بکات".

دانیشتنی پەرلەمان بۆ متمانە سەندنەوە لە هۆشیار زێباری لە ٨/٢٥ ەوە لەبەر تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان دوا کەوت بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە رۆژانی رابردوودا هەموو تواناکانی خۆی خستۆتە کار بۆ بە ئەنجام نەگەیاندنی متمانە سەندنەوە لە وەزیرەکەیان و سەرلەنوێ دووبارەکردنەوەی دەنگدان لەسەر وەلآمەکانی هۆشیار زێباری.



AM:10:49:21/09/2016