پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات

لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی گۆڕان بە گوێرەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان واژۆی پێویستی کۆکردوتەوە بۆ ئەوەی دوخی خراپی موچەخۆرانی هەرێم بخرێتە بەرنامەی کاری یەکێک لە نزیکترین دانیشتنەکانی داهاتوی پرلەمانی عێراق .

لەو بارەیەوە هوشیار عەبدوڵا بە سپی راگەیاند" بە هۆی ئەوەی پەرلەمانی کوردستان پەکی کەوتوە و پەرلەمانی عیراقیش پەرلەمانێکی ئیتحادی هەموو عێراقە بە گرنگم زانی لە برگەیەکی تایبەتدا موچە و بژێوی فەرمانبەران تاوتوێ بکەین بە تایبەت کە ئێمە ساڵانە لە یاسای بودجە کێشەی نەوت و موچە چارەسەر دەکەین بەڵام ئیلتیزامی پێوە ناکرێت ؛ جیا لەوەی چەندین جار لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێم و ئیتحادی چەندین دانیشتن وکۆبونەوەمان کردوە بەڵام بێ سود بووە ".

هوشیار عەبدوڵا وتیشی" لەگەڵ بەرێزان سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی قسەم کردوە و رەزامەندیان نیشانداوە کە هەفتەی داهاتوو بخرێتە بەرنامەی کارەوە" .
ئەو داوایەی پەرلەمانتارەکەی گۆران واژۆی پیویستی لە لایەن نوینەری زوربەی فراکسێونەکانی ئەنجومەنی نوێنەران خراوەتە روو .
یاداشت و ناوەکانی داوای ئەو کۆبوونەوەیان کردووە..




PM:01:31:22/09/2016