بزانه‌ ژنی ئه‌و کوردانه‌ی چونه‌ته‌ ناو داعشه‌وه‌ چییان لێکراوه‌؟

غەیاس سورچی، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی ڕایگه‌یاند ئه‌و کوردانه‌ی که‌ چونه‌ته‌ ناو داعشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژنه‌کانیان "لە تیرۆرستەكانی تری ناو داعش مارە كردوونەتەوە".
غه‌یاس سورچی ڕایگه‌یاندووه‌" بەشێك لەو كوردانەی چوونەتە ناو داعشەوە  لەگەڵ هاوسەرو منداڵەكانیان چوون، لەكاتی كوژرانیاندا، سەركردەكانی داعش لە تیرۆرستەكانی تری ناو داعش مارە كردوونەتەوە."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئەو كارەش بۆ زۆرینەیان بەزۆر كراوەو، وەك فەرمانێك دەبێت ئەو ژنانە مارە بكرێنەوە لەچەكدارەكانی تر‌و، نابێت كەس رەتی بكاتەوە"
سورچی ڕاشیگه‌یاندووه‌ " ژمارەیەكیشیان لەلایەن كەسوكارەكانیانەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە گەڕێندراونەتەوە بۆ خاكی هەرێم."



PM:06:41:27/09/2016