پێشکەشکارێکی ئێن ئاڕ تی دەبێتە گۆرانیبێژ

شوان عادل پێشکەشکەشکاری بەرنامەی دووجار بیربکەرەوە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی کە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی پێشکەشی دەکات عادل گۆرانیەکى جیهانى بە تێکستى کوردى و ئیتالى دەڵێت.
شوان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی میوزیکەوە ئەو گۆرانییەی بڵاوکردووەتەوە و کە گۆرانی ئیتاڵی "ئۆ سۆڵێ میۆ"، کە وەک خۆی نوسیویەتی تەمەنی ئەو گۆرانییە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە و تێکستەکەى لە لایەن جیۆڤانى کاپۆراوە دارێژراوە و ئاوازەکەشى لە لایەن ئیدواردۆ دیکاپواوە دانراوە.
شوان لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە "گۆرانیەکە کە تێهەڵکێشى هەردوو زمانى کوردى و دەقە ئیتالیەکەیە لە لایەن موستەفا عەباسەوە دابەشکردنى بۆ کراوە و لە ساڵى ٢٠١٣ تۆمارکراوە"
پێشتر شوان وتبووی ئەگەرچى لە زانکۆ ڕاگەیاندنى تەواوکردووە، بەڵام میوزیکی خوێندووە ئەو وەک خۆی باسی دەکات حەوت گۆرانی هەیە، هەرچەندە لەبەر کارەکەی کە پێشکەشکارییە ناتوانێت بڵاوی بکاتەوە، بەڵام باس لەوە دەکات کە ڕەنگە بەم نزیکانە دانەیەکیان بڵاوبکاتەوە کە لەسەر کاریگەری جەنگە لەسەر مرۆڤ.
ئەو لە گۆرانیبێژە کوردەکاندا سەرسامی ناسڕی ڕەزازییە و هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە هەر لە منداڵییەوە گوێی لە ناسڕی ڕەزازی گرتووە و غوربەت و ئاوارەیی لە ژیانیدا وایکردووە کە حەز بە گۆرانییەکانی ناسڕی ڕەزازی بکات چونکە ئەویش گۆرانییەکانی باسی ئاوارەیی دەکات.




PM:05:42:02/10/2016