هەواڵێکی ناخۆش بۆ خەڵکی کوردستان

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند پێناچێت لە ساڵی ئایندەشدا نرخی کارتی مۆبایل لەسەر هاوڵاتییان کەمبکرێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدا دێت ساڵی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا نرخی کارتی مۆبایل لەسەر هاوڵاتیان زیاد بکات

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەربارەی ئەگەری هەرزانکردنی کارتی مۆبایل رایگەیاند، پێناچێت لە ساڵی 2017 نرخی کارتی مۆبایل لەسەر هاوڵاتیان کەمبکرێتەوە.

قادر محەمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە پێناچێت لەپڕۆژە بودجەی ٢٠١٧ی عیراقدا نرخی کارتی مۆبایل لەسەر ھاوڵاتیان کەمبکرێتەوە و بەبۆچونی حکومەت، ئەو ھەنگاوەی پێشتر بۆ کۆکردنەوەی داھات ھەنگاوی بۆ ناوە کە زیادکردنی نرخی کارتی مۆبایل یەکێکبوە لێی، ھاوکات یەکێکیش بوە لەپڕۆژە سەرکەوتوەکان، ئەوەشی کراوە وەرگرتنی باجە لەسەر بەکاربەر.

ناوبراو ڕاشیگەیاند "بەھیچ شێوەیەک ئەو باجەی لەبەکاربەر وەردەگیرێت بەتایبەت لەو زیادەیەی کە خراوەتەسەر نرخی کارتی مۆبایل، ناگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیاکان، بەڵکو ئەوە پشکی حکومەتە."

سەبارەت بەوەی داهاتی ئەو زیادکردنی کارتە لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا یاخود نا، ناوبراو ڕایگەیاند تا ئێستا ڕون نییە ئاخۆ ھەرێمی کوردستان ئەو داھاتە بۆ حکومەتی عیراق دەگەڕێنێتەوە یاخود نا.



PM:07:23:09/10/2016