ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی
گواستنەوەی سوتەمەنیدا گرتووە کە ١٠ کارتۆن حەپی ترامادۆڵی تێدا شاردرابۆوە .
بە گوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە "ھێزەکانیان بەدەوام لە ئامادەباشیدان بۆ ڕێگری کردن لەھێنانی مادەی
ھۆشبەر بۆ پارێزگای سلێمانی و بازرگانی کردن پێوەی ، بۆ ئەو مەبەستە دەستیانگرتوە
بەسەر ١٠ کارتۆن حەپی ترامادۆڵ کە بۆ دروستکردنی مادەی ھۆشبەر بەکاردەھێنرێت بۆ
ئەو مەبەستەش تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردوە و ڕوبەڕوی یاسایان کردۆتەوە".
هاوکات هەفتەی
ڕابردووش بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەشی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکان ڕایگەیاندبوو
دەستیانگرتووە بەسەر ١٠٠ کارتۆن حەپی ترامادۆڵ و پێنج تۆمەتباریشیان بەو ھۆیەوە
دەستگیر کرد.