لە ساڵرۆژی پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان و رێگاگرتن لەسەرۆکی پەرلەمان تا بچێتەوە ناو شاری هەولێر، فراکسیۆنی گۆڕان جەخت لەسەر ئەو هەنگاوە دەکات و بەکودەتا وەسفی دەکات.
دەقی بەیاننامەکە
به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان سه‌باره‌ت ڕووداوی 12 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2015
مێژووی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان هه‌ر وه‌كچۆن خاڵی پڕشنگدارو سه‌ركه‌وتنی تێدایه، ئاوهاش خاڵی نیه له نوشوست و په‌ڵه‌ی ناوخۆیی له بیر نه‌كراو . به‌ڵام دوای ڕاپه‌ڕین جگه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم كه خاڵی پڕشنگدارن ، له‌و كاته‌وه تا ئێستا، گه‌نده‌ڵی , كه‌م و كورتی , پێشێلكردنی یاسا، نه‌پاراستنی مافی مرۆڤ، سه‌ركوتكردنی ئازادیه‌كان و ساخته كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واوی جومگه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی داگیر كردووه. سه‌رباری ئه‌م خراپه‌كاریانه، 12ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابوردو، بووه رۆژێكی تر له رۆژه ره‌شه‌كانی مێژووی حوكمڕانی دوای راپه‌ڕین، به‌و پێیه‌ی یاسا‌و دیموكراتی له‌م رۆژه‌دا، تا دوا ئه‌ندازه‌ی خۆی ئه‌تك كرا.
پارتی دیموكراتی كوردستان به بڕیارێكی حیزبی تاكڕه‌وانه‌ی خۆی، رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد‌و وه‌زیره‌كانی گۆڕانی له حكومه‌ت دوورخسته‌وه، به‌م شێوه‌یه په‌رله‌مانی په‌كخست و حكومه‌تی ئیفلیج كرد. بۆیه 12 ی ئۆكتۆبه‌ر جگه له كوده‌تا هیچ پێناسه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێت .
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته ناجۆرانه‌ی خۆیه‌وه، سیستم و عه‌قڵی داسه‌پێنراوی حیزبه‌كه‌ی خۆێ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا بسه‌پێنێت. چونكه هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، نه له رابوردوو ئه‌مه‌یان قبوڵكردووه، نه له ئێستا‌و داهاتووشدا قبوڵی ده‌كه‌ن.وه ئه‌گه‌ر پارتی باوه‌ڕی به په‌رله‌مان و كاری دامه‌زراوه‌كان نیه، مانای ئه‌وه نیه كه بتوانێ ئه‌م باوه‌ڕه‌ی خۆی به‌سه‌ر حیزبه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكانی دیكه‌دا بسه‌پێنێت.
خه‌ڵكی خهباتگێڕو ماندوو نه‌ناسی كوردستان...
هۆكاره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌م كوده‌تایه‌ی پارتی بریتیه له:
یه‌كه‌م: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پارتی به پێكهاته‌و كاره‌كانی ئه‌م خوله سه‌غڵه‌ت بوو، چونكه نه‌یده‌توانی وه‌ك خوله‌كانی تر زۆرینه دروست بكات و هه‌رچی بیه‌وێت به ویستی خۆی له په‌رله‌مان تێی بپه‌ڕێنێ.
دووه‌م: جۆرێتی ئه‌و یاساوبڕیارانهی ئه‌م خوله ده‌ریده‌كردن و، چالاكتر بوونی كاری په‌رله‌مانی له ڕووی چاودێری و زۆری ژماره‌ی پرسیار‌و یاداشته‌كان بۆ حكومه‌ت ، ده‌ست بردن بۆ مه‌له‌فه‌كانی گه‌نده‌ڵی، نه‌وت و بوونی نیه‌تی جدی بۆ چاكسازی .
سێیه‌م: له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌وه، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم برد، كه بووه هۆی هه‌ڵماڵینی رووی راسته‌قینه‌ی پارتی سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری یاسا‌و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات ، بۆیه پارتی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی به مه‌ترسی داده‌نا بۆ سه‌ر یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی پارتی .
هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست /
ئه‌م كوده‌تایه چه‌ندین ده‌رهاویشته‌و كاریگه‌ری خراپی لێكهوتهوه :
یه‌كه‌م: تێكدانی ئاشته‌وایی نیشتمانی و یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد .
دووه‌م: ده‌ست ئاوه‌ڵا بوونی ئه‌م حكومه‌ته ئیفلیجه بۆ چه‌ندین كاری نایاسایی ، له دیارترینیان ده‌ست بردن بۆ مووچه‌و قووتی خه‌ڵك له داهێنانێكی ناوازه‌دا كه ناویان لێ نا سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه .
سێیه‌م: بێ به‌ها كرد ن و بێ حورمه‌تی كردن به ده‌نگی هاووڵاتیان و له‌كه‌داركردنی دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا‌و خودی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستاندا .
چواره‌م: پساندنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان هاونیشتمانیان و حكومه‌ت بۆ به‌رگریكردن وگه‌یاندنی داوا ڕه‌واكانیان، كه سه‌ره‌نجام ئه‌و بێ متمانه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه كه ڕۆژانه لێره‌و له‌وێ له ڕێگه‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه به گوێی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێ باكهدا ده‌درێت .
پێنجه‌م: له بار بردنی دانانی چه‌ند یاسا‌و بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه له سه‌رو به‌ندی ده‌ركردندا بوون .
شه‌شه‌م: زیاد بوونی ناڕوونی و مامه‌ڵه‌ی نادامه‌زراوه‌یی له په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا.
هاونیشتمانیانی به‌ڕێز
له ئێستادا بژێوی خه‌ڵك و مووچه‌كه‌ی له خراپترین دۆخیدایه، قه‌یرانی سیاسی و دارایی دروستكراو به‌رده‌وامه، كێشه‌و بۆشایی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و، له هه‌مان كاتدا شه‌ڕی داعش به‌رۆكی گرتووین و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له سه‌نگه‌ری به‌رگری و قوربانیدان ،بۆیه له پێناوی به‌رزڕاگرتنی خوێنی شه‌هیدان ، قوربانیدانی پێشمه‌رگه ، سه‌روه‌ربوونی یاساوچاككردنی بژێوی خه‌ڵك ، ئه‌ركی هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان و فراكسیۆنهكانیانه كه‌هه‌وڵی ڕۆشنترو جدیتر بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی بده‌ن.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
١٢/١٠/٢٠١٦