گۆڕان دەنگی بە قەدەغەكردنی هێنانی مەشروب نەداوە
پەرلەمانی عێراق یاسای هاوردەكردن‌و فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكانی پەسەندكرد‌و گۆڕانیش دەڵێت دەنگیان بە یاساكە نەداوە.
له دانیشتنی ڕۆژی شه‌ممه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای داهاتی شاره‌وانییه‌كانی په‌سه‌ند كرد‌و له یاساكه‌دا ماده‌ی 14 تایبه‌ت به خواردنه‌وه كحولییه‌كان به پێشنیاری دادوه‌ر محمود ئه‌لحه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی زیادكراوه.
به پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی 14ی یاسای داهاتی شاره‌وانییه‌كان هاورده‌كردن و دروستكردن و فرۆشتنی هه‌موو جۆره‌كانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له بڕگه‌ی دوه‌می ماده‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌ر كه‌سێك بڕه‌گه‌ی یه‌كه‌می ماده‌كه پێشێل بكات، به بڕێك پاره كه كه‌متر نه‌بێت له 10 ملیۆن دینار و زیاتر نه‌بێت له 25 ملیۆن دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
لەمبارەیەوە كاوه محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مان له لێدوانێكیدا بە میدیاكانی حیزبەكەی رایگه‌یاندوە"له كاتی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م دووه‌می پرۆژه یاسای داهاتی شاره‌وانییه‌كاندا ئه‌و ماده‌یه‌ی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان نه‌بووه له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌دا بۆی زیاددكراوه‌و خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا"ده‌نگیان بۆ یاساكه نه‌داوه، چونكه یاساكه دژی ده‌ستوره‌و به پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی سیستمی عیراق كۆماری په‌رله‌مانی دیموكراسیه‌و ده‌ستور جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه كه ئاینی ئیسلام ئاینی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت و یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كان بۆ داڕشتنی یاسا نه‌ك تاكه سه‌رچاوه".
كاوه‌ی محه‌مه‌د راشیگه‌یاندوە"به پێی ده‌ستور ده‌بێت هه‌موو مافه ئاینییه‌كانی خه‌ڵكی عیراق پارێزراوبن و له ماده‌ی 17 ده‌ستوردا هاتووه كه هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت مافی تایبه‌تی پارێزراو بێت".
له كۆتاییی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند"پشتگیری له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن كه بگیرێته‌به‌ر بۆ راگرتنی ئه‌و یاسایه‌و وتیشی حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت باجی زیاتر بخاته سه‌ر خواردنه‌وه كحولییه‌كان نه‌ك به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی بكات ئه‌وه‌ش له زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌كاندا په‌یڕه‌وده‌كرێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه"فراكسیۆنه‌كه‌یان ده‌نگ به هیچ یاسایه‌ك نادات كه ئازادییه كه‌سییه‌كان به‌رته‌سك بكاته‌وه‌و بڕوایان وایه ده‌بێت له عیراقدا ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی دروستبكرێت و یاساكانی به‌و ئاراسته‌یه بن نه‌ك به ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی ئاینی".
PM:01:40:24/10/2016