بۆیاریەکەی سبەی ڕیاڵ مەدرید تەنها ١٦ یاریزان بەشداری دەکەن


لە یاری جامی شای ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە رۆژی چوارشەممە سەعات ١٠:٠٠ دەبێتە میوانی یانەی لیۆنیساو ڕاهێنەری یانەکەش زیدان هەریەکە لە کاسێمێرۆ، مۆدریچ،بەیڵ، ناڤاس، مارسێلۆ، ڕامۆس، ، رۆناڵدۆ،بنزیمەی دروخستۆتەوە.

زیدان ئەم ١٦ یاریزانەی بۆ یاریەکە بانگ کردووە:

گۆڵچیەکان: کاسیا، رۆبن یانز

بەرگری: کۆنتراو،دانێلۆ، پیپی،ڤاران، ناچۆ، کارڤاخال

ناوەڕاست:کرۆس، کۆڤاسیچ،ئەسینسۆ ، ئیسکۆ، جەیمس.

هێڕشبەران:ڤازکوێز، ماریانۆ ، مۆراتا



PM:05:48:25/10/2016