ئەو كچە كوردەی بەشداری مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی زەوی كرد، نەیتوانی هیچ پلە و نازناوێك بەدەست بهێنێت.
لە مەراسیمێكی تایبەتدا و لە مانێلای پایتەختی فلپین، بەبەشداری شاجوانی زەوی زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی زەوی جیهان بۆ ساڵی 2016 ئەنجامدرا و تێدا شاجوانی ئیكوادۆر توانی نازناوەكە بەرێتەوە.
شاجوانە هەڵبژێردراوەكەی ئیكوادۆر ناوی كاسرین ئیسپینە و تەمەن 23 ساڵە و لە بوارەكانی ژینگە و مافەكانی منداڵ كاردەكات، جگە لە شاجوانی زەویش نوێنەرانی وڵاتانی بەرازیل و ڤەنزوێلا و كۆڵۆمبیا وەك شاجوانی ئاگر و ئاو و هەوا دیاریكران.
سۆزان عامر كە كچێكی خەڵكی سلێمانییە و تەمەنی 21 ساڵە، بە نوێنەرایەتی عێراق بەشداری كێبڕكێكەی كرد بەڵام نەیتوانی هیچ نازناو و پلەیەك بەدەست بهێنێت.
بەشداری كە نازناوی سوزی هەیە، بە یەكەم بەشداری عێراق دادەنرێت لەو پێشبڕكێیەدا كە لە ساڵی 2001وە لە فلپین ئەنجام دەدرێت.