وێنە...خانمە هونەرمەندێكی ناسراو دەبێتە باڵوێز

ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب سەمیرە سەعید دەكرێتە باڵوێزی كۆچبەران و مافی مرۆڤ.

سندوقس كۆچبەرانی جیهانی كە سەر بە ڕێكخراوی كۆچبەرانی جیهانە، بەشێوەیەكی فەرمی سەمیرە سەعید بۆ پۆستی باڵوێزی كۆچبەران و مافی مرۆڤ دیاری دەكات، كە ئەركەكەی بریتی دەبێت لە هۆشیاركردنەوەی كۆچبەران بۆ باشكردنی بارودۆخی ژیانیان هەروەها كۆكردنەوەی یارمەتی دارایی بۆیان.

ئەو خانمە هونەرمەندە وێنەی ساتی وەرگرتنی ئەو پۆستەی بڵاوكردۆتەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە و ئاشكرای كردووە بەخشینی ئەو نازناوە بەرپرسیارێتییەكی گەورەی خستۆتە سەرشان، بەم زووانەش سەردانی چەند شوێنێك دەكات كە ئاوارە سورییەكانی لێنیشتەجێیە.



PM:12:53:03/11/2016