حكومەتی عێراق 30 ملیۆن لیتر نەوتی رەوانەی سلێمانی كردوە

پاش ئەوەی حكومەتی عێراق بەڵینی رەوانەكردنی سوتەمەنی بۆ پارێزگای سلێمانی دابوو، تا ئێستا 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی گەیشتووەتە سلێمانی.

بەپێی زانیارییەكان پاش سەردانی پارێزگاری پێشووی سلێمانی بۆ بەغدا‌و بەڵێنی ناردنی سوتەمەنی بۆ پارێزگای سلێمانی، تا ئێستا 30 ملیۆن لیتر رەوانەی پارێزگای سلێمانی كراوە.

تا ئێستا ئاشكرا نیە بڕی ئەو پارەیەی لەهاوڵاتیان بۆ بەرمیلێك نەوت وەرگیرێت چەندە، بەڵام بەهۆی كەمیی سوتەمەنی بازاڕی نەوتی سپی لە هەرێمی كوردستان گەرمە‌و بەرمیلێك نەوت بە زیاتر لە 150 هەزار دینار دەفرۆشرێت.



PM:02:36:13/11/2016