ڤیڤیان فەتاح خانمە بێژەری پێشووی کەناڵی گەلی
کوردستان چووەتە کەناڵی ئێن ئاڕ تی و وەک بێژەری نوێی ئەو کەناڵە دەستی بەکار کرد.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک، ڤیڤیان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە کە وەک بێژەری هەواڵە
بادینییەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەستبەکار بووە.
ڤیڤیان لە ٢١ی سێبتەمبەری ساڵی ١٩٩٢ لە دایک
بووە و پێشتر بێژەری هەواڵە بادینییەکانی کەناڵی گەلی کوردستان بووە.