یەکگرتوو بۆ گۆڕان: داهاتی سلێمانی لای یەکێتیە فەرموو کارەکەتان بکەن

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، د. موسەنا ئەمین  دەڵێت" داهاتی سلێمانی لای یەكێتییە و پارەش لای حەیدەر عەبادییە، فەرموون كێ رێگری كردووە كە ئەو كارە بكەن؟".

لە ئاکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، موسەنا ئەمین وەڵامی هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ورووژاندنی پرسی سەربەخۆیی پارێزگاكان دەداتەوەو دەڵێت" ئەگەر ئەم پرۆژەیە كە خراوەتە بەر باس، بەڕاستی پرۆژە بێت و خزمەت بە فەرمانبەران و مامۆستایان بكات؛ نە ئێمە و نە پارتیشی ناوێت؛ داهاتی سلێمانی لای یەكێتییە و پارەش لای حەیدەر عەبادییە، فەرموون كێ رێگری كردووە كە ئەو كارە بكەن؟".

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو راشیگەیاند كە هەر كەسێك بتوانێ چارەسەری بۆ ئەم دۆخە بدۆزێتەوە، ئێمە دەستی ماچ دەكەین، پێویست ناكات بۆ راگەیاندن و موزایدە بەكاری بهێنێن كە كێی لەگەڵە و كێی لەگەڵ نییە.



PM:09:47:14/11/2016