پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت: پێنج چەکدارەکەی هەڵەبجە کوژران

پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت ڕایگەیاند پێنج کەس لە چەکدارە نەناسراوەكانی شەوی رابردووی سنووری هەڵەبجە كوژراون و، تەنیا چارەنووسی یەك چەكداریان دیارنییە
عەلی عوسمان، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە "لە شاخەكانی گوندی گریانەی سەر بە هەڵەبجە، سێ لە چەکدارەنەناسراوەكان کوژراون، دوو چەكداریشیان خۆیان تەقاندووەتەوە، گەڕان و پشكنین بەدوای چەكداری شەشەمدا بەردەوامە".

هەروەها دەڵێت ژمارەی ئەندامانی گرووپەكە شەش كەس بووە، دڵنیاییشی دایە هاونیشتمانیان لەوەی دۆخی هەڵەبجە و دەوروبەری ئارامە و هێزە ئەمنییەکان خەریکی کێوماڵکردنی ناوچەکەن بۆ دۆزینەوەی شەشەم چەكدار.





PM:06:47:20/11/2016