"بەشەخۆراکی هاوڵاتیان دابەش دەکرێت"

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای خۆراك ڕایگەیاند" لەئێستادا بەشە خۆراكی هاوڵاتیان بۆ مانگی ئادار دابەشدەكرێت، بەڵام هێشتا دەرەوەی شاری سلێمانی برنج و ڕۆن و شەكری ئەو مانگەیان وەرنەگرتووەو چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی بەشەخۆراكی ئەو مانگە كۆتایی بێت".


ناوبراو وتووشییەتی " ئەگەر هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان بۆ مانگی ئادار كۆتایی بێت، بۆ مانگی نیسانیش دەستپێدەكەن، بەڵام تا كۆتایی ئەمساڵ ڕەنگە تەنها بەشی خۆراكی یەك مانگی تر (نیسان) دابەشبكرێت".

سەبارەت بەو بەشە خۆراکەی تا ئێستا دابەشنەکراوە دەڵێت:"تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ ئەو مەبەستە دەرنەچوەو حكومەتی عیراقیش هەر بڕیارێك بدات ئێمە جێبەجێی دەكەین ئەگەر قەرەبوكردنەوەی هاوڵاتیان بێت یان هەر بڕیارێكی تر".



PM:10:45:02/12/2016