وەزیری كۆچ: سێ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ قوتابخانەوە فەرمانگەكانی هەرێم دابینكرا

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، سێ ملیۆن لیتر نەوتی سپیان بێ بەرامبەر بۆ قوتابخانەوە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان تەرخانكردوە و بڕی دو ملیار دیناریشیان بۆ قەزای شەنگال خەرجكردوە.

 دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاندوە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، سێ ملیۆن لیتر نەوتی سپیان بێبەرامبەر بۆ قوتابخانەو فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابینكراوە، ئەوەش وەك هاوكاریەك بۆ دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، ئەو نەوتە سپیە نرخەكەی بایی زیاتر لە 2 ملیار دینارە.

ئاماژەی بەوەكرد: وەزارەتی كۆچ بڕی دو ملیار دیناری بۆ قەزای شەنگال خەرجكردوە.

دەرباز محەمەد، ئاشكراشیكردوە، بڕی 300 ملیۆن دینارمان وەك پاداشت بۆ ستافی ئەو نەخۆشخانانەی هەلێر تەرخانكردوە لە چارەسەری بریندارەكانی پارێزگای نەینەوایان كردوە.



PM:03:31:05/12/2016