ئاسایشی قەزای پشدەر دوو باندی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەكات

لەسنوری قەزای پشدەر هێزەکانی ئاسایشی قەزای پشدەرەوە دوو باندی مادەی  هۆشبەریاندەستگیرکرد کە باندێکیان پێکدێت لە پێنج کەس و باندێکی تریش دوو کەس کە یەکێک لە گیراوەکان ئافرەتە.

لەوبارەیەوە محەمەد مازل لەڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕاپەڕین بە سپی ڕاگەیاند ئەمڕۆ بەرواری 18-12-2016 لەسنوری قەزای پشدەرلە لایەن ئاسایشی قەزای پشدەر سەربەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دوو باندی مادەی  هۆشبەر به بڕێکی زۆری مادەوە دەستگیرکران کە باندێکیان پێک دێن لە پێنج کەس و باندێکی تریش دووکەس سەرجەمیان حەوت کەسن و ئافرەتێکیشیان لەگەڵدایە.

وتیشی:  ئەم باندانە فروشیار و کریاربون و مادەی هۆشبەریشیان بەکار هیناوە كە  بە پێی مادەی 14ی موخەدیراتی دادگای پشدەر سەرجەمیان دەستبەسەر كراون.

جێگەی باسە بەکارهینانی مادی هۆشبەر زۆر زیادی کردوە لەسنورەکە، چونکە هاوسنورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران چاودێران بەرپرسانی ئه منی ئاماژەبەوە دەکەن خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە.

ئەمیر حەسەن .. ڕانیە
فۆتۆ: توانا عومەر





PM:03:24:18/12/2016