سلێمانی.. پارێزەرێك لەسەر نوسینی بابەتێك دوو رۆژە دەستبەسەرە

پارێزەر سۆران محەمەد غەریب كە بابەتێكی لەسەر دادگاکان بڵاوكردبووە ماوەی دوو رۆژە دەستگیركراوە‌و گرتووخانە دەستبەسەر كراوە.

سەرچاوەیەك لە سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بە سپی راگەیاند: سۆران محەمەد غەریب لەسەر نوسین‌و بڵاوكردنەوەی بابەتێک بە ناوی (دەهۆڵی شەڕی دادگا : (ئەمە عەرز و ئەوەش گەز)) لە میدیاكان، دوو رۆژ لەوەپێش دەستگیركراوە‌و سەرەڕای ئەوەی (حەسانە)ی هەیە دوو رۆژە لە گرتووخانەی دەستبەسەركراوە.

سەرچاوەكەی سپی وتیشی: لەئێستادا سەندیكای پارێزەران لە بابەتەكە دەكۆڵێتەوە هەوڵ بۆ ئازادكردنی سۆران محەمەد دەدات.

سپی بە شیوەی فەرمی پەیوەندی کرد بە سەرۆکی سەندیکای پارێزەران بەڵام ئامادە نەبوو لێدوان بدات.

پارێزەر سۆران محەمەد غەریب ئەندامی سەندیكای پارێزەرانە‌و لەماڵپەڕی سپی میدیاش چەندین بابەت‌و وتاری بڵاوكراوەتەوە.



PM:03:32:20/12/2016