پێدانی موچەی وەزارەتێك پێش دەخرێت

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن سوپاسنامەیەك بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی بەرزدەكاتەوە و سەرەمووچەی یەك مانگی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە دەخاتە پێشەوە .

نوسینگەی مەولود مڕاد، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن ڕایدەگەیەنێت كە رۆژی چوارشەممە 2016/12/28 لەلایەن وەزیری گواستنەوە فەرماندەركراوە بەبەرزكردنەوەی سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت وەك رێزگرتن و لەبەرچاوبونی ئەرك و ماندوبونەكانیان كە لە ساڵی ڕابردوو لە ئەركەكانیاندا ئەنجامیان داوە .

ئاماژە بەوەش كراوە كە ئەگەرچی فەرمانبەران لە دۆخێكی ناهەموارو قەیرانی دارایی و پاشەكەوتی مووچەكانیشیان ، بەڵام فەرمانبەران بەردەوامبوونە لە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیان و ڕاییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بۆیە شایستەی ڕیزگرتن و لەبەرچاوبونی ئەم ماندووبونەیانن .



PM:03:04:29/12/2016