كارەبای سلێمانی توشی گرفتی جیدی دەبێت

بەهۆی ئەوەی حكومەت سوتەمەنی بۆ تۆرباینەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دابین ناكات، پێدەچێت كارەبای سلێمانی توشی گرفتی جیدی ببێت.

لەبارەی ئەو گرفتانەی لە وێستگەكەیاندا هەیە، ئارام عوسمان بەڕێوەبەری وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای سلێمانی لەچەمچەماڵ لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، وێستگەكەیان توانای بەرهەمهێنانی هەزار و 500 مێگاوات كارەبای هەیە، بەڵام ئێستا ناتوانن ئەو بڕە بەرهەمبهێنن، چونكە حكومەت سوتەمەنییان بۆ دابین ناكات و لەوانەیە تۆرباینەكان بوەستن، هەروەك بودجەی چاككردنەوەشیان نییە.

وتیشی "زیاتر لە یەك ملیار دۆلار قەرزمان لای حكومەتە و بەهۆی وەستانی دوو وێستگەشەوە، تەنیا 900 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنین".



AM:11:56:31/12/2016