هێرشكرایە سەر وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ

شەوی ڕابردوو دوو ئاربیجی لەلایەن كەسانی نەناسراوە نراوە بەوێستگەیەكی كارەبای قەزای چەمچەماڵ‌و قایمقامیش دەڵێت هەوڵی دیكەش لەئارادا بووە بۆ شێواندنی ئارامی سنورەكە.

لەمبارەیەوە  ئامانج محەمەد قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: سەرەڕای تەقەكردن شەوی ڕابردوو دووگولە ئاربیجی بەوێستگەیەكی كارەباوە نراوە هەوڵی دیكەش لە ئارادابووە تاوەكو ئارامی سنوری چەمچەماڵ تێك بدرێت و كەسانێك لە بارەگای حزبیەوە بۆ ئەو مەبەستە دیاری كراوون و لە داهاتوشدا ڕاستیەكان دەخەینەڕوو.



PM:01:38:03/01/2017