وێنە.. هاتوچۆی هەولێر وێنەی ئابڕوبەرە بڵاودەكاتەوە
پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر وێنەی شوفێرێك بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەیەكی سەیر لەترافیك لایتێك وەستاوەو بەهۆكاری درووستكردنی قەرەباڵغی ناوی دەبات .
فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر وێنەی شوفێرێكی بڵاوكردۆتەوەو نوسیویەتی" یەكێك لەهۆكاری دروست بونی قەرەباڵغی لەسەر ترافیكەكان ئەم جۆرە داخلبونەیە بۆ ناو شەقام" .
دەشڵێت، "ئەگەر شتێك نیشان بدات تەنها خۆپەرستی و بێرێزی ئەوكەسانەیە بۆ بەرامبەرەكانیان ، هیوادارین نمونەیان كەم بێت بۆئەوەی بەئاسودەیی لەهەرێگاوبانەكانمان برۆین".
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر ئەو وتەبێژە رایگەیاندبوو" هەر شوفێرێك سەرپێچی ئەنجام بدات بەشێوەیەكی ئەنقەست و بێ بەرپرسیارانە بێت وێنەكانیان بڵاودەكرێتەوەو ئابڕویان دەبرێت".
PM:04:15:24/01/2017