كاتژمێر (۱۰)ی شه‌وی رابردوو له گوندی توه‌سوران سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر- قه‌زای پشده‌ر به هۆی سوتانی ماڵێكه‌وه دوو منداڵ كه ته‌مه‌نی یه‌كێكیان (۸) ساڵه و ئه‌وه‌ی تریش (٤) ساڵه له‌گه‌ڵ ژنی ماڵه‌كه سووتان.
پەیامنێری سپی لە دەڤەری راپەرین رایگەیاند" هەرچەندە هۆكاری ڕووداوه‌كه ته‌قینی بوتڵی غاز بووه، بەڵام پۆلسی لێکۆڵینەوەی خۆی لە رووداوەکە دەستپێکردووە".
دایکەکە له دایك بووی (۱۹۸۷) لە نەخۆشخانەی رانیە چارەسەر وەردەگێت، هەرچی دوو مناڵەکەشە به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی.
ئا: ئەمیرحسن