سێ گەنج بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند " سێ گەنج بەهۆی غازەوە لە گوندێکی سەر بە ناحییەی تانجەرۆ گیانیان لەدەستداوە".
 
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ڕایگه‌یاند "تەرمی سێ گەنج لە گوندی (گۆپیتە)ی بناری چیای گڵەزەردە لە سنووری ناحیەی تانجەرۆ دۆزراونەتەوە کە بە غاز خنکاون".

ناوبراو وتیشی "سێ گەنجەکە لە ژوورێکدابوون کە غاز و زۆپای تێدابووە، بەهۆیەشەوە گیانیان لەدەستداوە و هیچ ئاسەوارێک بە جەستەی گەنجەکانەوە نەبووە".

وتەبێژەکەی پۆلیس وتیشی" قوربانییەکان دوانیان ئامۆزای یەکترن و ئەوەی دیکەشیان خوشکەزای یەکێک لەو گەنجانەیە تەمەنیان ٢٤ ساڵ و ١٧ ساڵ و ١٦ ساڵ کە گیانی لەدەستداوە".



PM:09:41:05/02/2017