وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان شەڕی براکوژی بە خیانەت
ناوبرد و دەڵێت قبوڵکراو نییە.
عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە
تویتێکدا ڕایگەیاند کە شەڕی براکوژی قبوڵکراو نییە و خەیانەتە بە گەلی کورد و
دەبێت رابوەستێت.
ئەم وتانەش لە کاتێکدا دێت ئەمڕۆ
شەڕ لەنێوان هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ ڕوویدا و وەزارەرت
پێشمەرگەش لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لە کاتى جێگۆڕکێی هێزەکانى پێشمەرگەدا
گروپێکى سەر بە پەکەکە ڕێگەیان لێگرتوون و تەقەیان لێکردون.، لە بەرامبەردا زەردەشت شنگالى فەرماندەى یەکینەکانى بەرخۆدانى
شەنگال ڕایگەیاند "ئەو هێزەى پێشمەرگەى ڕۆژ کە هاتووەتە ناو شەنگال لەلایەن
ئەنقەرەوە پەروەردە کراون و لە دژى بەرژەوەندى گەلى کورد بە کار دەهێنرێن".