پێشمەرگە ٥ دیلی یەبەشە ئازاد دەکات

فەرماندكانه پێشمەرگە لەشنگال پێنج شەڕڤانی یەبەشە ئازاد دەكەن كە لەشەڕی کۆمەڵگان خانەسۆرێ رۆژی هەینی دەستگیریان كردبوون.

ئێوارەی رۆژی شەممە 4-3 چەند فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە، پرێس كۆنفرانسێكیان ساز كردو بۆچون و لێكدانەوەی خۆیان لەبارەی دۆخی شنگال و دەوروبەری خستەڕو و داوایان كرد، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) هێزەكانی خۆی لەو ناوچەیە بكێشێتەوە.

هەر لە كۆنگرەكەدا پێنج شەڕڤانی یەكینەكانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانن ئازاد کران.

بەرەبەیانی دوێنی هێزی پێشمەرگەی رۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن پارتیەوە رێکخراون و وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان دەدات چوونە ناوچەی سنونێ و لەوێوە پێشڕەویان کرد بۆ ناوچەکانی کۆمەڵگای سۆرو شەڕو پێکدادان لە نێوان ئەوان و ‌هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال روویداو چەندان کوژراو و بریندار لە هەردوولا هەیە. 





PM:07:08:04/03/2017