لەسەر وتنی گۆرانی سێكسی لێكۆڵینەوە لەهونەرمەندێك دەكرێت

حكومەتی لوبنان پاش قەدەغەكردنی كلیپێكی هاوبەشی میریام كلینك‌و جاد خەلیفە، لێكۆڵینەوە لە كچە گۆرانیبێژەكە دەكات.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی لوبنان نوسینگەی بنبڕكردنی تاوانی ئەلیكترۆنی، رۆژی دووشەممەی رابردوو میریام كلینك-ی بانگهێشتكردوە و لەسەر ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی (فوت الغول) لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كردوە.

هەر لەسەر ئەو ڤیدیۆ كلیپە، سەلیم جریساتی وەزیری دادی لوبنان و دادوەرێكی دادگاش لە جەبەل لوبنان دوو بڕیاری جیاوازیان دەركردوە بۆ قەدەغەكردنی پەخشكردنی كلیپەكە.

ئەوەی جێی باسە لەو گۆرانییەدا، جگە لە ئاماژە سێكسی و بەكارهێنانی دەستەواژەی تایبەت بە تۆپی پێ، دەنگی رەئوف خلەیف بێژەری بەناوبانگی كەناڵی بی ئێن سپۆرت-یش پەخش دەكرێت، كە لە كاتی كۆمێنتاری بۆ یاری تۆپی پێ قسەی كردوە و لە گۆرانییەكەدا بەكارهێنراوە.



PM:02:28:05/03/2017