ئه‌و کچه‌ کورده‌ی بۆ یه‌که‌مجار ماچی ناوده‌می کرد به‌ وێنه‌یه‌ک هەموان سەرسام دەکات

هێرۆ حه‌سه‌ن زاده‌ هونه‌رمه‌ند که‌ بۆ یه‌که‌مجار له‌ سینه‌مای کوردیدا ماچی ناوده‌می کرد وێنه‌یه‌کی نوێی خۆی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌وادارانی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌رسام کردووه‌.

هەروەها لە لێدوانێکی نوێیدا سەبارەت بە ماچەکەی دەڵێت "دیمەنی ماچكردنی ناودەم لەفیلمی كوردی كاری سەخت و دەگمەنە، بۆیە كاتێك من ئەم كارەم كرد رووبەڕووی رەخنەو توانجی زۆری نێو كۆمەڵگەی كوردی بووەمەوە".


وتیشی "حەزو خولیام بۆ هونەر و پێشكەوتنی سینەمای كوردی، لای من زۆر گرنگترە لەقسەو رەخنەی روخێنەری خەڵكێك كە رێز لە كاری هونەری ناگرن".


هێرۆ حه‌سه‌ن زاده‌ سه‌باره‌ت به‌و ماچه‌ پێشتریش ڕایگه‌یاندبوو ئه‌و ماچی له‌به‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سینه‌مای كوردی كردووه‌ چونكه‌ سینه‌مای كوردی و پێویستی به‌ پێشكه‌وتن هه‌یه‌.

هێرۆ حه‌سه‌ن زاده‌ له‌ ساڵی ١٩٨٨ له‌ شاری مهابادی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه‌، و به‌ ڕۆڵبینینی له‌ فیلمی سینه‌مای "سیمای خۆڵه‌مێش" له‌ ده‌رهێنانی شاخه‌وان ئیدریس بووه‌ یه‌كه‌مین كچی كورد كه‌ ماچی سینه‌مای كردبێت



PM:11:33:12/03/2017