ئۆرڤان لەگەڵ ئەم خانمەدا دەرکەوت.. بەم کارە وەڵامی عەبدولـلەتیف سەلەفی دەداتەوە

ئۆرڤان ئاراس، هاوسەری پێشووی سێهەم خێزانی عەبدوللـەتیف سەلەفی، چەند وێنەیەکی خۆی و خانمە هونەرمەند شیلان عەبدوڵای بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە کە لەکارێکی هونەریدا پێکەوە کاردەکەن.

ئۆرڤان کە دەرچووی هونەرە جوانەکانە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی شانۆی بەردی سەبووری .. وەرگیراو لە ڕۆمانی نوسەری بە ناو بانگ - عەتیق ڕەحیمی.. بەم زوانە لە دەرھێنانی

بەرزان محەمەد نمایش دەکرێت وئەم شانۆییە لە نوسینی: دڵشاد حسێن نواندن :شیلان عەبدوڵا - ئۆرڤان ئاراس-ڕەهەند تاهیر -مەزن نەوزاد ".

ئۆرڤان بەهۆی هاوسەرگیری کردنی هاوسەرەکەی لەگەڵ کەسایەتییەکی سەلەفی ناوبانگێکی زۆری دەرکرد، زۆرێک پێیان وایە بە بەشداریکردنی لەم شانۆیەدا کە باس لە زوڵم دەسەڵاتدارانی پێشووی ئەفغانستان دەکات لە ژنان دەیەوێت وەڵامی عەبدولـلەتیف سەلەفی بداتەوە.



PM:06:48:13/03/2017