دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

لە شاری خوورماتوو بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە دوو ڕۆژی ئەم ھەفتەیە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت کرا بە پشوو.


سەردار ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی شارۆچکەی خورماتوو بە باسی وتووە "ئێمە وەکو ئەنجومەن و ئیدارەی شارۆچکەی خورماتوو بڕیارمان دا ڕۆژانی 22 و23ی ئادار لە سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکانی شارۆچکەی خورماتوو بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بکەینە پشووی فەرمی".

ڕاشیگەیاندووە"ئەو بڕیارە دەرفەتێکە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی خورماتوو بە کورد و عەرەب و تورکمانەوە، بۆ ئەوەی لە یادکردنەوەی ئەو ڕۆژەدا بەشدار بن، ھەروەھا گەشت و سەیرانی خۆیان بکەن".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە حکومەتی عێراق بە فەرمی ڕۆژی ٢١ی ئازاری بە بۆنەی نەورۆزەوە کردووەتە پشووی فەرمی.



AM:10:42:19/03/2017