کەناڵێکی ئاسمانی بەناوبانگی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا

کەناڵی گەلی کوردستانی زمانحاڵی فەرمی یەکێتی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیرا.

ئەو کەناڵە لەسەر شاشەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنییکیەوە بەشێوەیەکی کاتی پەخشی بەرنامە ئاساییەکانی خۆیان ڕاگرتووە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە لە ماوەی ڕابردووشدا جارێکی دیکە بە شێوەی کاتی کەناڵەکە ڕاگیرا و هەروەها زۆرێک لەکارمەندانیان مووچەی نۆ مانگیان وەرنەگرتووە.

کەناڵێکی کوردی ئاسمانی وە بەجیاش لەشارەکانی هەولێر و سلێمانی کەناڵی ناوخۆیی هەیە وەئەم کەناڵە سەر بەلایەنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە زیاتر گرنگی بەلایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری دەدات، ئەم کەناڵە بە یەکەمین کەناڵی کوردی دادەنرێت کە دواتر لە کەناڵی ناوخۆییەوە بوو بە ئاسمانی.



PM:03:03:24/03/2017