شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەسەر "سزادانی" بە توندی هاتە دەنگ

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی بڕیاری سزادانی بە ”قەشمەرجاری" ناودەبات.


شاناز برایم ئەحمەد، لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی ڕایگەیاند کە ئەو ملکەچی ”ھەموو بڕیارێکی ئۆڕگانە شەرعییەکان"ی یەکێتی دەبێت.


شاناز دەڵێت "حیساب بۆ ھیچ بڕیار و ئاگادار کردنەوەیەک ناکەم کە لەلایەن کەسێک یان کەسانێکەوە بێت کە بەرژەوەندیی خۆیان و پارتێکیتریان خستبێتە پێش بەرژەوەندیی میللەت و حزبی شەھیدانمان و خاوەنی رێکخستنی نھێنی و بزووتنەوەی سەربەخۆیان بن لە ناو حزبەکەمدا”.


هەروەها وتیشی ”گەر ئەوەی کە دەیبینین و دەیبیستین ( قەشمەرجاری) نەبێت، ئەی قەشمەرجاریچیە؟".


رۆژی 8ی نیسان، لێژنەیەکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، بڕیاری سزادانی عادل موراد، شاناز برایم ئەحمەد و لاهور تاڵەبانی داوە.


بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و ململانێکانی نێو یەکێتی توندتر دەبێتەوە بە گەڕانەوەی ناوبراو.



PM:02:40:10/04/2017