ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێكی توند بڵاودەكاتەوە
له‌سه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تیرۆرستێكی خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان هه‌ڕه‌شه له‌هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات، لەم بارەیەوە ئاسایشی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه...
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست له كاتێكدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیه‌تی بۆ پاراستنی سه‌روسامانی هاوڵاتیان له مه‌ترسیه‌كانی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی هاوشانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بۆ ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان, به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ندڕۆژێك پێش ئێستا هه‌ندێ كه‌ناڵ و كه‌سی نابه‌رپرس, به‌بێ گوێدانه بنه‌ماكانی زانیاری ڕاست و دروست, هه‌رله‌خۆیانه‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پرسی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست و دروست وبێ بنه‌ما, له‌سه‌ر كه‌یسێكی ئاسایش كه ئه‌ركی ئه‌و كه‌سانه نییه وه بۆیان نییه بابه‌تی وا هه‌ستیار بڵاوبكه‌نه‌وه, له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه تایبه‌ته به ده‌زگای ئاسایش و دادگا نه‌ك ئه‌و كه‌نالڕ و كه‌سانه, هاوڵاتیانی به‌ڕێز كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان, بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری بێ بنه‌ما مه‌ترسی هه‌یه, به‌تایبه‌ت له‌و جۆره هه‌واڵانه كه‌دوره له راستیه‌وه, گوایه ئاسایش له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا هێمن محەمەد عه‌زیزی له‌ناوبردوه, ئه‌وه به‌چاوی خۆتان بینیتان ڕوونكردنه‌وه‌مان بڵاوكردۆته‌وه كه به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه كراوه, ئه‌وكه‌سانه‌و كه‌سوكاری تیرۆریسته‌كه‌ش ناتوانن نوكوڵی لێ بكه‌ن كه‌كوڕه‌كه‌یان سه‌ر به داعش بووه هاوكار كردوون, ئه‌وه فه‌رموون براكه‌ی خۆی به‌ناوی هێرش محەمەد عزیز له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هه‌ڕه‌شه ئامێزدا ئه‌ڵێت : هێمن په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه هه‌بوه‌و به‌یعه‌تی داوه, هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كات, له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئه‌وكه‌سانه ئه‌خه‌ینه ژێر به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه, ئه‌گه‌ر خوێن له په‌نجه‌ی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌بێت، ئه‌بێ ئه‌ركی به‌رپرسیاریه‌تی بگرنه ئه‌ستۆ, وه‌له‌كه‌س نابورین هه‌رتاوانێك ئه‌نجام بدات دژ به هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست وهێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و دژه‌تیرۆر, كه گیانمان له‌و پێناوه به‌خت ئه‌كه‌ین ئێمه سه‌رمان له ڕێگه‌یاندایه, هه‌میشه له‌ئارامیدابن .
AM:10:04:13/04/2017