هاتووچۆ شۆفێرانی سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبانی سلێمانی ڕایگەیاند، بە بۆنەی نۆژەنكردنەوەی سیستمی ڕووناكییەكەیەوە شەوانی 15 و 16 و 17ی مانگ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمەڕ زیاتر لە 4 ساڵە ڕوناكی و هەوا گۆڕكێكەی كاردەكات و نۆژەن نەكراوەتەوە، هەر بۆیە لە شەوانی 15 و 16 و17ی ئەم مانگە دەستدەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی سیستمەكە".

هەروەها ڕاشگەیەندراوە، ئەو سێ شەوە لە كاتژمێر 8ی شەو تا 4ی بەیانی تونێلەكە بە ڕووی هاوڵاتیاندا دادەخرێت و داوای لە هاتووچۆی سلێمانی كردووە كە لەوكارەدا هاوكارییان بكەن.

PM:02:56:13/04/2017