هەولێر.. ژمارەیەک ئافرەت کە لە مەساجەکان کاردەکەن دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێری دەستگیرکردنی ٢٧ ئافرەتی ڕاگەیاند کە لە مەساجەکاندا کاردەکەن و پۆلیسیش هۆکارەکەی بۆ بێ مۆڵەتیان دەگەڕێنێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێردا ئاماژەە بەوە کراوە لەسەر بڕیاری قائیمقامی شاری هەولێر، هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەم کەسانە دەستیپێکرد کە لە مەساجەکان بەشێوەیەکی نایاسایی کاردەکەن و مۆڵەتی کارکردنیان نییە.
هەر لەو ڕاگەیەندراودا هاتووە"ئەمڕۆ لێژنەیەک پێکهات لە نێوان پۆلیسی رێککاری و زێرەڤانی، بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و شەوی یەکشەممە 37 ئافرەت دەستگیرکران و پەڕاوای لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە رادەستی یاسا دەکرێن".
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو ٣٧ ئافرەتە کردووەتەوە کە دەستگیرکراون و ڕادەستی دادگا دەکرێن.



AM:08:51:17/04/2017