سەركردایەتی یەكێتی: ریفراندۆم پێویستی بە پەرلەمان نیە

مستەفا چاورەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە ریفراندۆم کارێکی ئاساییە و دەتوانرێت بە بێ پەرلەمان بکرێت.

مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەی ئاوێنەدا کە ئەمڕۆ ٣ شەممە بلاوکرایەوە دەڵێت '' من پێموایە ریفراندۆم کارێکی ئاساییە و رەنگە پێویستی بە پەرلەمان نەبێت دوو شتی جیاوازن، دەتوانرێت ریفراندۆم بە بێ پەرلەمان بکرێت''.

ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ئێستادا وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بزانن بە چ رێگایەک پەرلەمانی کوردستان کارا بکەنەوە.



PM:02:06:25/04/2017