سپی - هەولێر
پۆلیسی هەولێر، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە دەربارەی هەڵمەتی
دەستگیر كردنی ئەو ئافرەتانەی كە بەبێ مۆڵەتی یاسایی لەمەساجەكانی شاری هەولێر
كاریان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی هەولێر لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە تێیدا ژمارەیەک کچ و کوڕ
دەردەکەون کە لە مەساجەکاندا کاردەکەن و پێشتریش پۆلس ئاشکرایکردبوو کە لە
مەساجەکاندا کاری سێکسی کراوە و لە بەشێک لە جانتای ئەو کچانەشدا دەستگیراوە بەسەر
کۆمەڵێک کەلوپەلدا.
ماوەی مانگێکە پۆلیسی هەولێر هەڵمەتێکی چڕی بۆ داخستنی مەساجە
نایاساییەکان یان ئەوانەی پابەندی یاسا نین دەستپێکردووە.