خانمە پێشکەشکارێکی گەلی کوردستان بێ ماکیاژ دەرکەوت

خانمە پێشکەشکاری کەناڵی گەلی کوردستان دێلاڤ فەرەج، وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرسامی هەودارانی .

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە سەدان کەس سەرسامی خۆیان بە وێنەکەی نیشانداوە و نوسیویەتی "بەھۆی تێكەڵ بوون بە دنیای دەرەوەو زۆری بەرھەمی ماكیاژ و چاولێكەری سادەییمان بیر چۆتەوە... ئەمەش من بێ ماكیاژ"

پێشتریش ئەو خانمە پێشکەشکارە لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی خۆشەویستی نییە و ڕاشیگەیاندبوو " زۆر تەمەڵم بۆ وەرزشکردن بەڵام کێشێکی نۆرماڵم هەیە؛ ٥٣ کیلۆ بە ١٦٧ سانتیم".

هەروەها دەڵێت "من زۆر حه‌ز به‌ خواردن ده‌كه‌م و هه‌موو جۆره‌كانی تاقی ئه‌كه‌مه‌وه‌، زۆر گوێش له‌ گۆرانی ده‌گرم و گۆرانی و میوزیك كاریگه‌رییان زۆره‌ له‌سه‌رم، زۆریش حه‌ز به‌ كاری نواندن و فۆتۆگرافی ده‌كه‌م".



PM:06:37:13/05/2017